EmEditor Professional v15.7   

EmEditor Professional ناوی رێکخەرێکی بابەتە کە بە شێوەی شارەزاییانە و بەئیمکاناتێکی زۆر بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر بۆ رێکخستنی بابەتەکانیان هاتۆتە بەرهەم. لەم نەرمەواڵەیە دا هەر جۆر ئامرازی رێکخستن و نووسین جێگیر کراوە. بەهێزی ئەم ئامرازە بۆ کردنەوەی بەڵگەکانی بابەت و نووسراوە بە قەبارەی زۆرەوەیە.ئەم بەرنامەیە لە توانای دایە پڕ قەبارەترین فایلی نووسراوە لە کەمترین کات دا بکاتەوە.جێگەی سەرنجە کە ئەگەر سیستەمی بەکارهێنەری ئەم ئامرازە ١ گیگابایت بیرگەی ئەسڵی بێت، ئەم ئامرازە لە توانای دایە کە فایلێکی ٤گیگابایتی ئیجرا بکات. لە نووسخەی ٦.٠٠ی ئەم ئامرازە دا کاتی بارکردنی فایلێکی پرقەبارە بە لانی زۆرەوە ٣ خولەک و ٥٤ چرکە بوو، کە لە نووسخەی ٧.٠٠ی ئەم ئامرازە ئەم کاتە بۆ ١٣ چرکە دابەزێنراوە. هەروەها کاتی جێگرەوە و پاشەکەوتکردنی بابەت لە ٩ خولەک و٥ چرکە بۆ ١چرکە لەم نووسخە نوێیە دا دابەزێنراوە.
ئەم ئامرازە بەرهەمی کۆمپانیای Emurasoftـە.نوێترین وەشانی ئەم ئامرازە توانایی کردنەوەی فایلە گەورەکان لە کەمترین کات دا کە شۆرشێک لە ناو ئێدیتۆرەکان بە هەژمار دەکرێ، پێشکەش بە ئێوەی دەکات.(کردنەوەی فایل هەتا رادەی ٢٤٨گیگابایت یان ٢،١بلیۆن دێر)

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 12,0 MB
File ver    : 15.7.2
File format : exe
Date Added  : Feb 7th 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Deep Freeze Standard 8.30   

کامپیوتێری خۆتان لە حاست هەر چەشنە کردەی تێکدەرانە بپارێزن. گرینگ نییە کە ئاڵوگۆر و رێکخستنەکان لە لایەن بەکارهێنەرەوە ئەنجام درابێ یان ویرووس و پرۆگرامەکان ویندۆزیان تێوەگلاندبێ، تەنیا کامپیوتێرەکەتان رێستارت بکەن هەتا گشت ئاڵوگۆرەکان بگەرێنەوە سەر جێگەی خۆیان. بۆ ئەم کارە ئێوە هیچ پێویستیتان بە زانیاری تایبەتی نییە. تەنیا کارێک کە دەبێ ئێوە ئەنجامی بدەن دامەزاندنی بەرنامەکەیە. حەتتا ئەگەر ویندۆز بە تەواوی بسرێتەوە ئەم ئامرازە دەتوانێ هەموو زانیارییەکان بگەرێنێتەوە. بۆ ئەم کارە هیچ پێویست بە داگیرکردنی پەپکە رەقە وە یان شتێکی تایبەتی نییە.
جێگەی سەرنج پێدانە کە دوای دامەزراندنی ئەم ئامرازە و هەتا کاتێک کە لەم بەرنامەیە کەڵک وەدەگرن خێرایی کامپیوتێرەکەتان نەتەنیا کە دانابەزێ، بەڵکو هێندێک کات دیتراوە کە خێراییەکەشی بەرز بۆتەوە. پارێزگاری تەواو لە حاست هاکێر، ویرووس، سیخوور و کرمەکان، هەروەها کەم و کووریەکانی نەرمەواڵە و هەر چەشنە تێکدەرییەکی ئانقەست و نەخوازراوی وەک فۆرمەت کردن، سڕینەوەی فایل و پووشەکان، دەسکاری رێکخستنەکانی سیستەم و نەرمەواڵە و تۆڕ و رێکخستنەکانی رەقەکاڵاکان و...گەرەنتی دەکات. ئەم ئامرازە لە سێ نووسخەی Standard, Professional, و Enterprise دا پێشکەش کراوە کە لێرە دا دەتوانن وەشانی ستاندارد دابگرن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 21.8MB
File ver    : 8.30.020.4627
File format : zip
Date Added  : 02 23th 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
CoolUtils PDF Combine v4.1   

ئەمرۆ یێکێک لە فۆرمەتەکانی زۆر باو و کردەیی فۆرمەتی پی دی ئێفە. فۆرمەتێک کە ئەمرۆکە هەموو کەس هەوڵ دەدات بە هۆی جۆراوجۆر، بەڵگەنامە و بابەتەکانیان بەم فۆرمەتە ئاراستە بکەن و لە بەردەست خوێنەرانیان دابنێن. رەنگە بۆ ئێوەش هاتبێتە پێش کە بتانهەوێ چەند لاپەرەیێک لە چەندین پی دی ئێف هەڵبژێرن و لە چوارچێوەی بابەتێکی لێکۆڵینەوە دا بلاوی بکەنەوە. بۆ ئەم مەبەستە بە کەڵک وەرگرتن لە CoolUtils PDF Combine کە لە لایەن کۆمپانیای CoolUtils هاتۆتە بەرهەم، بە ئاسانی دەتوانن بە تێكەڵ کردنی چەند فایلی PDF و یان پتر لە چەندین لاپەرەی جۆراوجۆری فایلی PDF لە ناو یێک دا تێکەڵ بکەن و بیکەن بە یێک فایل. وێرای ئەوەش CoolUtils PDF Combine بە هەبوونی رواڵەتێکی ساکار، ئاپشێن و ئامراز و ئیمکاناتی زۆر و جۆراوجۆر وەک توانایی زیاد کردنی Header و Footer بۆ لاپەرەکان، زیاد کردنی رێکەوت و هەژمار بۆ لاپەرەکان و... دەتوانێ جێگرەوەیێکی زۆر بە توانا بێت بۆ رێکخستنی بەڵگەنامەکانی PDF.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.75 MB
File ver    : 4.1.78
File format : exe
Date Added  : 27 Feb 2012
Last viewed : Jan 13th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
ExtremeCopy Pro 2.3.4   

رەنگە ئێوەش لەو پۆلە کەسانە بن کە بەردەوام خەریکی گۆرینەوەی زانیاری نێوان سیستەمەکانی جۆراوجۆر و بیرگەکانی لاوەکین و خێرایی کۆپی کردنی وەرگرەکان بە لاتانەوە زۆر گرینگە و پێتان وایە کە ئەم کردەیە پەیوەندی بە ئامرازی لاوەکی و خێرایی خوێندنەوە و نووسینی زانیاریەکانەوەیە و جێگەی گۆرین نین، بەڵام وا نییە. سەرەڕای ئەم خاڵە کە تەواوی رەقەکاڵاکان دەگرێتەوە و خێرایی ئاڵوگۆرەکان پەیوەندی بەم بیرگانە و خێرایی خوێندنەوە و نووسینی ئەوانەوە هەیە، بەڵام دیسان دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە نەرمەواڵەکانی خێرا کردنی کۆپی و راگوێزتنی زانیارییەکان ببردرێتە سەر. ئەم ئامرازە کە دەتوانێ خێراکردنی بەرچاو بە کۆپی فایلەکان و راگوێزتنیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بدات و لە بە فیرۆ چوونی کات بەرگری بکات، ئامرازی ExtremeCopy Proـە کە لە لایەن کۆمپانیای Easersoftـەوە هاتۆتە بەرهەم.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : (32) 3.04 (64) 3.79
File ver    : 2.3.4
File format : zip
Date Added  : July 16th, 2012
Last viewed : Jan 13th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
VideoCacheView v2.20   

زۆر کات هەیە کە لە ناو نێت دا خەریکی گەرانین و بۆ مان هاتۆتە پێش کە ویدئۆیەکمان بە دڵ بووە و حەزمان کردووە دایبگرین، بەڵام بە شێوەیێک لە سەر ماڵپەرەکە دانراوە کە ناتوانین دایبگرین. رۆزێک لە ماڵپەرەکان تەنیا بە شێوەی ئۆنڵاین ئیزنی کەڵک لێوەرگرتن دەدەن و هیچ رێگەیێک ناهێڵنەوە کە بتوانین ویدئۆکان دابگرین. بەڵام لە ناو دۆزەرەکاندا تواناییەک هەیە بە ناوی Cache کە تەواوی گەرانەکانی ناو نێت بە شێوەی فایلی ئەسڵی لە ناو بووخچەیێک کە پەیوەندی بە هەمان دۆزەرەوە هەیە، پاشەکەوت دەکات. بۆ وێنە هەر ئەم ویدئۆیانەی ئۆنڵاین لە ناو فایلی ئەسڵی دا بە شێوەی SWF یان FLV, یان هەر فۆرمەتێکی تر، پاسەکەوت دەکات، لێرە دایە کە بایەخی ئەم Cacheـەمان بۆ دەردەکەوێ.
سەرنج بدەن کاتێک ماڵپەرێک دەکەینەوە، سەرەتا تەواوی بەشەکانی لە ناو Cache داپاشەکەوت دەکرێت، بەڵام بۆ جاری دواتر کە ئەم ماڵپەرە دەکەینەوە، ئەو بەشانەی کە لە نێت دا نوێکراونەوە، دێنە سەر. واتە ئەوانەی پێشو پێویستی بە بارکردنی دوبارە نابێت، هەر بۆیە جاری دواتر خێرایی کردنەوەی ماڵپەرەکە بەرز دەبێتەوە خێراتر دەکرێتەوە. بۆیێ ئەگەر ئێمە بمانهەوەێ ئەو فایلە ویدئۆیانەی کە لە لایەن دۆزەرەوە لە ناو Cache پاشەکەوت دەکرێن، بدۆزینەوە، دەبێ لە ناو هەزاران فایل دا بگەرێین و بۆ یەک فایل کە دەمانهەوێ بۆ خۆمانی پاشەکەوت بکەین. ئەوەش کارێکی دژوار و کات کوژە، بە تایبەت ئەگەر لە چەند دۆزەر کەڵک وەربگرین.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 79,3 KB
File ver    : 2.20
File format : zip
Date Added  : May 6, 2012
Last viewed : Jan 14th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7